ئاگادارییەك لە هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ سەرجەم فەرمانگە حكوومییەكان
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29/9/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاگاداری سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و فەرمانگە حكوومییەكانی پارێزگای سلێمانی دەكاتەوە، بە مەبەستی لێدانی لۆگۆی تایبەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ئۆتۆمبێلەكانیان، لەمڕۆ یەكشەممەوه ئۆتۆمبێلەكانیان بنێرن بۆ بەڕێوەبەرایه‌تیی ئامێرسازی لە پشت بەنزینخانەی بینایی.
باس له‌وه‌ش كراوه، كه ناردنى ئۆتۆمبێله‌كانیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئامێرسازى، بە مەبەستی وەرگرتنی لۆگۆی تایبەت بە حكوومەتی هەرێمى كوردستانه بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان.
باسنيوز
