چەند گەڕەکێکی سلێمانی نۆ کاژێر بێ کارەبا دەبن

چەند گەڕەکێکی سلێمانی نۆ کاژێر بێ کارەبا دەبن
بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ ماڵان، چەند گەڕەکێکی سلێمانی بۆ ماوەی نۆ کاژێر بێ کارەبا دەبن. نە کارەبای نیشتمانی نە کارەبای موەلیدەیان نابێت.

بەپێی ئاگادارینامەیەکی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی: لە سبەی یەكشەممە (29-9-2019 )ـەوە دانانی پێوەری زیرەكی کارەبا ماڵان دەستپێدەكات. بۆ سەلامەتی تیمەكانی كاركردنی تۆڕی زیرەك و هاونیشتمانیان ئەو فیدەرەی كاری لەسەر دەكرێت بۆ ماوەیەک هیچ كارەبایەكیان نابێت.

ئەو گەڕەکانەی پێوەری کارەبایان بۆ دەبەسترێت لە کاژێر 8:00ی بەیانی تاوەکو کاژێر 5:00ی ئێوارە کارەبایان نابێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی دانیشتووانی گەڕەکی بەكرەجۆ و ئەو ماڵانە ئاگاداردەکاتەوە، کە لەسەر فیدەری 164ـن كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت، پاش دانانی پێوەرەکان پێدانەوەی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
Top