خانەقین.. بە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا

خانەقین.. بە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا
هاوشێوەی ناوچەكانی دیکەی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لە شاری خانەقین، بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا.

حەبیب فەرەج ، بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی خانەقین/ هەرێمی كوردستان، رايگەیاند: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مامۆستا حەسەن تاڵەبانی بەڕێوبەری پەروەردەی خانەقین - هەرێمی كوردستان و بە یاوەریی یەكەی سەرپەرەشتیارانی پەروەردەیی و بەڕێوبەران و مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران، لە قوتابخانەكانی هێڤی بنەڕەتیی كوران و تەرزەی بنەڕەتی كچان، یەكەمین زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لەلایەن بەڕێوبەری پەروەردەی خانەقین لێدرا.

گووتیشی: "بەڕێوبەری پەروەردەی خانەقین، پیرۆزبای رۆژی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی لە مامۆستان و قوتابیان كرد و هیوایشی خواست ئەمساڵی خوێندن ببێتە مایەی وەرچەرخانی گەشەپێدانی زیاتری بواری پەروەردەیی لە دەڤەرەكەدا".

لە مەراسیمی دەستپێكی وەرزی نوێی خوێندندا لە خانەقین ئاڵای كوردستان بەرز كرایەوە.












باسنيوز
Top