سنە.. پەرستارێک لە کاتی ڕزگاکردنی منداڵیک گیانی لەدەست دا
ئەو پەرستارە کوردە لە باخێکی نزیکی سنە پاش ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە و هەوڵدان بۆ یارمەتی و ڕزگاکردنی گیانی منداڵێک، خۆی تووشی سووتان بووە و پاش چەدن ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، سەرەنجام گیانی لەدەست داوە.
ئاکۆ زەندی یەکێک لە خوێندکاران و پەرستارانی دڵسۆزی نەخۆشخانەی سنە بووە و ئەو کارەی لە کاتی دەوام و ئەرکدا نەبووە.
مەرگی ئەو گەنجە پەرستارە کوردە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاردانەوەی زۆری هەبووە.
باسنيوز
