فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئەو قوتابییانەی ئاگادار کردووەتە کە لە وڵاتانی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو خوێندنیان تەواو کردووە و چاوەڕوانی پەسەندکردنی بڕوانامەکانیان دەکەن.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە: "نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا، بۆ ئاسانکاری و پەسندکردنی بڕوانامەکانیان، لە رۆژانی ۲۲ و ۲۳ و ٢٤ی ۹ لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت هەرێمی کوردستان دادەنیشن، و کاروبارەکانی تایبەت بە پەسندکردنی بڕوانامەکان جێبەجێ دەکەن".



دەقی ئاگادارییەکە:

ئاگاداریەک لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە وڵاتانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو خوێندنیان تەواو کردووە

بە مەبەستی راییکردنی کاروباری ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە وڵاتانی یەکێتیی دەوڵەتە سەربەخۆکان (هەر ۱٥ کۆماری یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو) خوێندنیان تەواو کردووە، و ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانی پەسندکردنی بڕوانامەکانیانن، نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا، بۆ ئاسانکاری و پەسندکردنی بڕوانامەکانیان، لە رۆژانی ۲۲ و ۲۳ و ٢٤ی ۹ لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت هەرێمی کوردستان دادەنیشن، و کاروبارەکانی تایبەت بە پەسندکردنی بڕوانامەکان جێبەجێ دەکەن.

پێویستە بڕوانامەکان مۆری وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتانەی لەسەر بێت کە خوێندنیان لێ تەواو کردووە، چونکە نوێنەرایەتی تەنیا مۆری دروستی وەزارەتی دەرەوەی ئەم دەوڵەتانە پەسند دەکات.

هیوادارین ئەوانەی دەخوازن بڕوانامەکانیان پەسند بکرێت، لە ماوەی دیاریکراودا سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکوومەت بکەن.













باسنيوز
Top