شارەزوور.. چوار هاووڵاتی بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا
نەقیب سیروان عەلی مەحمود، لێپرسراوی بنكەی هاتوچۆی وارماوا، ڕايگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا 21/9/2019 لەسەر ڕێگەی سەرەكیی وارماوا ـ دەربەندیخان ڕووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادان لە نێوان 2 ئۆتۆمبێلی جۆری (سیدریك) و (مارسیدس)دا ڕووی داوە و بەو هۆیەوە 4 هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و هاووڵاتییەكی دیكەش بە سەختی بریندار بووە".
گوتیشی "بریندارەكە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید ڕەئووف بەگ لە شارەزوور و لەوێوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی دەكرێت، تەرمی 4 هاووڵاتییەكەی دیكەش ڕەوانەی پزیشكی دادوەریی سلێمانی كراون بۆ ئەنجامدانی توێكاری پزیشكی".
ئاماژەی بەوەش دا "زیانی زۆر بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەكەش كەوتووە".
باسنيوز
