نێچیرڤان بارزانی: پێشمەرگە بۆ پاراستنی ئاشتی قوربانی داوە

 نێچیرڤان بارزانی: پێشمەرگە بۆ پاراستنی ئاشتی قوربانی داوە


سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەپێناو پاراستنی ئاشتی، قوربانییان داوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی 21ـی ئەیلوولی وەک رۆژی ئاشتیی جیهانی دیاری کردووە.

ئەمڕۆ شەممە 21-9-2019، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان پابەندە بە پاراستن و بەرەوپێشبردنی ئاشتی.

نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی رۆژی ئاشتیی جیهانی، بیری هەموو لایەکی خستووەتەوە، کە هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆریستان، ”قوربانیی گەورەیان لەپێناو پاراستنی ئاشتی و شکستهێنان بە توندوتیژی و توندڕەوی، داوە“.




باسنیوزو





Top