مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له یه‌كه‌مین فیستفاڵی خانی دا له دهۆك: ته‌واوی توانا‌مان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ یەکدەستی و یەکگرتوویی ھەڵوێستە سیاسیی و نەتەوەییەکانمان له كورد
ده‌قی وتاری به‌ریز مه‌حمود محه‌مه‌د له فیسیفاڵی خانی له دهۆك
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز..
ڕاگه‌یاندنكار و نووسەر و ڕۆشنبیر و میوانانی ئازیز..
هه‌ڤاڵانی هێژا..
ئه‌م كاته‌تان باش..
جیهانی ئه‌مڕۆ، جیهانێكی ئاڵۆزه و به گۆڕانكاریی خێرا‌و گه‌وره‌دا تێپه‌ڕده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ململانێكان تادێت ئاڵۆزترده‌بن و ته‌واوی ڕه‌هه‌نده‌كانی ژیانیان گرتۆته‌وه. ڕه‌وتی پێشكه‌وتنی جیهان و میلله‌تان به‌ڕادده‌یه‌ك خێرایه، ڕێكردن له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا ئاماده‌گی و لێهاتوویی زۆری پێویستە. پێشكه‌وتنه زانستییه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیا، سنووره‌كانی ده‌وڵه‌تانیان كاڵكردۆته‌وه و میلله‌تانی زیندوو سه‌رقاڵی دووباره بونیاتنانه‌وه‌ی كاراكته‌ره جیاكه‌ره‌وه‌كانی خۆیانن، به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دواهه‌مین گۆڕانكارییه‌كانی جیهاندا ته‌با بن و به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێن.
میلله‌تی كوردیش وه‌كو هه‌ر میلله‌تێكی دیكه‌ی زیندووی سه‌ر زه‌وی، پێویسته خوێندنه‌وه‌ی ڕوون و تێڕوانینی جیهانیی هه‌بێت بۆ ڕووداوه‌كان وگۆڕانكاری و ململانێ ناوخۆیی و هه‌رێمی و جیھانیەکان. ڕاگه‌یاندنیش به‌ته‌واوی پێناسه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان، یه‌كێكه له خێراترین و كاریگه‌رترین كه‌ره‌سته‌كانی زاڵبوون به‌سه‌ر سنووره‌كان و په‌ڕینه‌وه له لۆكاڵییهتهوه بۆ به‌جیهانی بوون.
پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌كو هێزێكی ڕه‌سه‌نی سیاسی - كۆمه‌ڵایه‌تی – هزری نەتەوەیی، له‌یه‌كه‌م ساته‌وه‌ختی دامه‌زراندنییه‌وه ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ی له‌به‌رچاوگرتووه كه ڕاگه‌یاندن و كه‌ره‌سته‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌توانێت رۆڵی گرینگ بیگێڕیت له هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاکی كورد به‌رامبه‌ر به مافه‌ڕه‌واكانی و هه‌روه‌ها بونیاتنانی كه‌سایه‌تییه‌كی ئاگادار له بارودۆخی كۆمه‌ڵگا و سیاسه‌ت و فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیریی جیهانی. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه ڕاگه‌یاندن هۆكارێكی به‌هێزه بۆ گه‌یاندنی خه‌ون و ئومێد و تێڕوانین و مهزڵومیهتیی كور به سه‌رتاسه‌ری جیهان.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئێمه پێمانوایه ڕاگه‌یاندن ده‌بێت پێشه‌نگیی خۆی بسه‌لمێنێت له هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكی كورد له‌سه‌رجه‌م كایه و بواره‌كاندا.
له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی، ده‌بێت داموده‌زگاكانی ڕاگه‌یاند كاربكه‌ن بۆ هاندانی ڕۆشنبیریی سیاسی و قووڵكردنه‌وه‌ی كه‌لتووری پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبووڵكردن و دەوڵەمەندکردنی فەرھەنگی نەتەوەییمان. نه‌هێشتنی رەفتار و گوتاری توندوتیژی و ده‌مارگیریی ناوچه‌یی و هزری و ئایدۆلۆژی. هه‌روه‌ها پته‌وكردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و به‌هاكانی ئازادیی تاك و مافه‌كانی مرۆڤ و بهبهتهكانی یه‌كسانیی جێنده‌ری و پیشاندانی ڕۆڵی به‌هاداری ئافرەتان له پێشخستنی كۆمه‌ڵگا و بونیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست. هاندانی ڕۆڵه‌كانمان بۆ په‌یوه‌ست بوون به خۆشویستنی خاك و خه‌ڵك و چاندنی ئاره‌زوو و ویستی ڕه‌سه‌ن بۆ فێربوون و زانست و بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه و بونیاتنەرانە، هه‌موو ئه‌مه‌ش پشتئه‌ستوور به بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كانی كاری ڕاگه‌یاندن. هه‌ربۆیه‌ش داواده‌كه‌ین كه سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ڕاگه‌یاندنكاران جهختبكهنهوه له‌سەر پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و رێزگرتن لە بەھا نەتەوەیی و نیشتمانیەکان، لەم چوارچێوەیەشدا ھەموومان سه‌رقاڵی بونیاتنانی تاكی كوردستانی بین.
له‌سه‌رئاستی جیهانییش. ڕاگه‌یاندن ده‌بێت كاربكات بۆ وه‌رگێڕانی فه‌رهه‌نگی جیهان و كه‌لتوور و پێشکەوتنەکانی میلله‌تان و گه‌یاندنیان به تاكی كوردستانی، بۆ ئه‌وه‌ی تاكی كورد دابڕاونه‌بێت له مه‌عریفه‌ی سه‌رده‌م و ئاشنابێت و نزیك بێت له نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر ڕووی زه‌وی.
ئێمه لە پارتی دیموكراتی كوردستان، پێمانوایه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، ئه‌ركی سه‌رشانمانه هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ین به‌رامبه‌ر به ڕاگه‌یاندن و ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن له‌م قۆناخه‌ی ئێستادا و ته‌واوی توانا‌مان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ ته‌وژمدان به‌و هه‌وڵانه‌ی كه بۆ یەکدەستی و یەکگرتوویی ھەڵوێستە سیاسیی و نەتەوەییەکانمان و ئیدارەدانێکی سەردەمی و گونجاوی كوردستان ده‌درێن له‌پێناو ئاوه‌دانكرنه‌وه و ئه‌نجامدانی چاكسازی و هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشه‌وه.
هه‌ربۆیه‌ش ده‌ستخۆشی له ناوه‌ندی (خانی) بۆ ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین كه لەژێر ناونێشانی (بەرەو گەشەپێدانی بزاوتی راگەیاندن) هه‌ستاون به ئه‌نجامدانی ئه‌م فیستڤاڵه و دەخوازین سەرجەم پانێڵسته به‌ڕێزه‌كان و ڕۆشنبیران و ڕاگه‌یاندنكاران به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارییه‌تی و خه‌مخۆرییه‌وه تاوتوێی بابهتهكان بكه‌ن. ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی پێمانبكرێت ده‌یخه‌ینه خزمه‌تی كۆمه‌ڵگا و كوردستانه‌وه.
هه‌رلێره‌شه‌وه درود بۆ گیانی پاكی ئه‌و پێشمه‌رگه قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانه ده‌نێرین كه له‌پێناو كورد و كوردستاندا گیانیان به‌خشی. درود بۆ ڕۆحی پاكی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رده‌مه سه‌خته‌كاندا چۆكیاننهدا و به پێنووسه‌كانیان پشكۆی ئازادییان ده‌گه‌شانده‌وه. درود بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ئازادیی كوردستان.
ھەر سەرکەوتووبن.
