سەڵاحەدین دەمیرتاش جارێكی تریش رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش جارێكی تریش رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.


جارێکی دیکە هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، لە تورکیا ”دادگا، دادپەروەری، یاسا و دادوەر نییە“.

سەڵاحەدین دەمیرتاش هەروەها رایگەیاندووە، داواکاری گشتیی ئەنقەرە داوای کردووە جارێکی دیکە دەمیرتاش دادگایی بکرێتەوە و تیمی پارێزەرەکانی ئەویش داوایان کردووە بە کەفالەت ئازاد بکرێ.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە (مانگی 9ـی 2019)، دادگای ئەنکەرە بڕیاری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشی دا، بەڵام تا ئێستا بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە.

دەمیرتاش لە مانگی 11ـی 2016 بەتۆمەتی ئەندامبوون لە “رێکخراوێکی تیرۆریستی”، کە مەبەستی حکوومەتی تورکیا ئەندامبوونە لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە، دەستگیر کراوە و لە گرتووخانەی شاری ئێدیرنە لە باکووری رۆژئاوای تورکیا، زیندانی کراوە.



باسنیوز
Top