ڕانیە.. لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا

ڕانیە.. لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئەمشەو لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سەر ڕێگای سەرەکی نێوان ڕانیە- وەرتێ کەسێک گیانی لە دەست دا و سەرنشینێکیش برینداربوو.

شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاند: "کاتژمێر 8 ی ئەمشەو لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە گوندی (نۆرە) ی سنووری شارەدێی سەرکەپکان کەسێک بە ناوی (ن، ع، و) گیانی لە دەست دا و سەرنشینێکیش برینداربوو".

ڕاشیگەیاند: "ڕووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا و سەرنشینێکیش بریندارە و هەردوو کەسەکە خەڵکی شاری هەولێرن".

گوتیشی: "ئێستا تەرمی ناوبراو لە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بەمەبەستی توێکاری بۆ تەرمەکەی لای پزیشکی دادوەرییە و دواتر ڕادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە، سەرنشینەکەش چارەسەری پێویست وەردەگرێت و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە".
Top