بیرێژی مهﻻ به‌كر له‌باره‌ی سه‌رۆك بارزانی: تا هه‌میشه تۆ پێشمه‌رگه و سهركردهمی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له 16ی ئابی 1946 له‌دایك بووه و هه‌ر له ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه بووه‌ته پێشمه‌رگه و تاوه‌كوو ئێستاش رۆڵێكی باڵا له رابه‌رایه‌تیكردنی گه‌لی كورد و پێشمه‌رگه‌دا ده‌گێڕێت.
له‌مباره‌یه‌وه بیرێژی مهﻻ به‌كر، شیعرێكی هۆنیوه‌ته‌وه و باس له‌و مێژووه پڕ له خه‌باته ده‌كات كه ئه‌مه ده‌قی شیعره‌كه‌یه:
هه‌ر له ده‌می
چاوت پشكووت به جیهانا
شه‌كایه‌وه به ئاسمانا
كورد په‌رچه‌می..
هه‌ر بۆیه‌شه
تا هه‌میشه
تۆ پێشمه‌رگه و سهركردهمی
تۆ سه‌ركرده و پێشمهرگهمی
هه‌ر له ده‌می
كه پێشه‌وا گیانی به‌خشی
خه‌م و خۆشیی گشت كوردستان
له گیان نه‌خشی
هه‌ر بۆیه‌شه
بۆ هه‌میشه
تۆ مایه‌ی جێگهمی
خه‌باتی خه‌ونی نهتهوهمی
تۆ سه‌ركرده و پێشمهرگهمی
تۆ پێشمه‌رگه و سهركردهمی
بیرێژی مهﻻ به‌كر
باسنيوز
