له سلێمانی داوای دوورخستنه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شاخه‌كانی پارێزگاكه ده‌كرێت
به‌رزان حامید، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و ناوخۆ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رايگه‌یاند: "تائێستا به‌فه‌رمی ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه له‌وه‌ی هێز ره‌وانه‌ی شارباژێر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی سنووری پارێزگای سلێمانی كرابێت به‌مه‌به‌ستی لابردنی بازگه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه".
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه "خه‌ڵكی له بوونی په‌كه‌كه له‌و ناوچانه نیگه‌رانه، به‌تایبه‌تیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی باج و سه‌رانه له‌و خه‌ڵكه وه‌رده‌گرن".
به پێویستیشی زانی، دامه‌زاروه ئه‌منییه‌كانی سنووره‌كه ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت جێبه‌جێ بكه‌ن كه سه‌قامگیریی ئه‌منی و ئارامی ئه‌وله‌ویه‌ت بووه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی باسی له داواكاریی پێشووتری خه‌ڵكی ناوچه‌ی شارباژێڕی باكووری شاری سلێمانی كرد و گوتی: "داوایان كرد وه‌ك ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، داهات و سه‌رچاوه‌كانی خۆیان بۆ خۆیان به‌كاربهێنن جگه له هێزی حكوومه‌ت، هیچ هێزێكی دیكه بۆی نه‌بێت له سنووره‌كه‌یان بێت".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستە ڕوو، باسمان له‌وه كردووه بوونی هه‌ر هێزێكی چه‌كدار له‌ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت، به‌دڵنیاییه‌وه بیانوو ده‌داته وڵاتانی دراوسێ بۆ تۆپبارانی سنووره‌كان، "داواشمان كردووه له‌و شوێنانه‌ی کە په‌كه‌كه‌ی لێیه و له‌نزیك گوند نشینه‌كانن، دووربخرێنه‌وه".
خه‌ڵكی گوندی گوڵان له سنووری شارباژێڕ له ترسێكی زۆردا ده‌ژین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه بنكه و باره‌گاكانی خۆی بردووه‌ته نێو گونده‌كه و خه‌ڵكیش وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی بۆ پاراستنی گه‌ریلاكانی به‌كار ده‌هێنێت.
باسنيوز
