حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان په‌ره به‌به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناوخۆیی دەدات
حسێن حه‌مه‌كه‌ریم، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "له‌م وه‌رزه‌دا به‌رهه‌می هه‌نجیر و سێ‌و باجی زیاتری له‌سه‌ر داده‌نرێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هاورده‌ی كوردستان ده‌كرێت، له‌دوای دامه‌زراندنی كابینه‌ی نۆیه‌م و راگه‌یاندنی هێڵی گشتی حكوومه‌ت هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان به‌وه‌زاره‌تی ئێمه‌شه‌وه خه‌ریكی دارشتنی پلانین بۆ چوار ساڵی داهاتوو كاری سه‌ره‌كی ئێمه پاراستن و زیادکردنی به‌رهه‌می ناوخۆیه".
گوتیشی: "وه‌زاره‌تەکانی ناوخۆ و دارایی و ئیداره‌ی خۆجێی پارێزگاكان ده‌بێت هاوكارمان بن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه".
bas news-
