ھاتوچۆی ھەولێر داوایەک لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبان دەکات

ھاتوچۆی ھەولێر داوایەک لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبان دەکات
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، لەبارەی چاککردنەوەی شەقامێک، داوایەک ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبانی ھەولێر دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 22/7/2019، موقەدەم فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، چەند وێنەیەکی شەقامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: "بۆ بەرچاوی برایانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبانی ھەولێر، ئەمە ڕێگای گوێڕە، کە ڕۆژانە بە سەدان ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر و بچووکی پێدا تێدەپەڕێت، مانگانەش بەھۆی خراپبوونی ڕێگایەکەیەوە و تێکچوونی قیڕەکەیەوە، ڕووداوی ھاتوچۆی لێ دەکەوێتەوە".

دەشڵێت: "ھیوادارین دەستی ئاوەدانکردنەوەتان بگاتە ئەم ڕێگایەش، چونکە جگە لە گرنگییە ئابوورییەکەی شادەمارێکی ڕێگای بەستنەوەی ھەولێریشە بە دەوروبەری، ناکرێت بەم شێوەیە پشتگوێ بخرێت".








باسنيوز
Top