مه‌سیحییه‌کان: به به‌شداریی لە کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت گەشبینین
مه‌سیحییه‌کان خۆشحاڵن به به‌شداریی کارایان له کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت و په‌رله‌مانتارێکی مەسیحی ده‌ڵێت: گرنگه مه‌سیحییه‌کان وه‌زیرێکیان هه‌بێت.
وه‌حیده یاقۆ هرمز، که‌سایه‌یتی کریستیان و په‌رله‌مانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "پۆستی وه‌زیری گواستنه‌وە دراوه‌ته مه‌سحییه‌کان، له‌گه‌ل چه‌ند به‌رێوه‌به‌رێکی گشتی و چه‌ند پۆستێکی دیکه ئه‌مه بۆ مه‌سحییه‌کان گرنگه و جێگای دڵخۆشی و ده‌ستخۆشییه و ده‌مانگه‌یه‌نێته کوردستانێکی به‌هێز".
گوتیشی: "بڕیاره مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتکیان سه‌ردانی به‌غدا بکات و دواتر سه‌ردانی هەرێمی کوردستانیش بکات و له‌و سه‌ردانه‌دا پاپا رێز و ده‌ستخۆشی و پشتیوانی له کابنیه‌ی نوێی حکوومه‌ت بە سه‌رۆکایه‌تیی مه‌سرور بارزانی بۆ گرنگیدان به مه‌سیحییه‌کان دەکات و هاوکات و سه‌ردانی که‌مپی ئاواره‌کانی مووسڵ ده‌کات".
هەر لەمبارەوە فه‌رید یه‌عقووب، په‌رله‌مانتاری لیستی رافیده‌ین له په‌رله‌مانی کوردستان بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "مه‌سیحییه‌کان پێ خۆشحاڵ بوون به دانانی وه‌زیرێکی مه‌سیحی له کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت و پشتیوانیی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌که‌ین و پێیمان وایه ده‌بێت مه‌سیحییه‌کان رۆڵی گرنگ ببینن له خزمه‌تکردنی خه‌ڵکی کوردستاندا".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "گرنگه کۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تیش لەم سۆنگەوە زیاتر پشتیوانیی کابنیه‌ی نوێی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان و پێکهاته‌کانی کوردستان بکات".
باسنيوز
