دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان

دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان
ئەمڕۆ ئێوارە بەهای دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕووی لە دابەزین کرد، بەبەراورد لەگەڵ بەیانی.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21/7/2019، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕووی لە دابەزین کرد و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 350 دینار بوو.

هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەهۆی داخستنی بۆرسە لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەدا بەجێگری مایەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 62 دۆلار و 47 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 55 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەجێگیری مایەوە و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1425 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمە لە کاتێکدا دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەمان نرخ بوو بوو.

نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 210,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 - 240,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 276,000 دینار

bas news -
Top