سەرکردەیەکی سوننەکان: ئەگەر عێراق سەقامگیریی دەوێت، پێویستە لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم ڕێک بکەوێت

	 سەرکردەیەکی سوننەکان: ئەگەر عێراق سەقامگیریی دەوێت، پێویستە لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم ڕێک بکەوێت
سەرکردەیەکی سوننەکان دەڵێ، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە کۆمەڵێک پێشنیارەوە سەردانی بەغدای کرد بۆ ئەوەی لەبارەی کێشەکانی نێوانیان بگەنە ڕێککەوتن و حکوومەتی عێراقیش گەر بیەوێت وڵاتەکە لە ھەموو ڕووەکانەوە سەقامگیر بێت، پێویستە لەگەڵ ھەرێم بگاتە ڕێککەوتن و کێشەکان چارەسەر بکات.

د. عەلا مەکی، سەرکردەی سوننەکان، گوتی: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەیەوێت کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارە بکرێن و چیی تر ئەو کێشانە بەردەوام نەبن، ھەربۆیە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لە سەرەتای دەستبەکاربوونیدا سەردانی بەغدای کرد، کە ئەمەش دەستپێشخەرییەکی زۆر ئەرێنی بوو و پێویستە حکوومەتی عێراقیش لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھەمان شێوە بێت و پێشوازی لەو دەستپێشخەرییە بکات."

د. عەلا مەکی گوتیشی: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆمەڵێک پێشنیاری بۆ چارەکردنی کێشەکان پێ بووە و گەیاندوویەتی بە بەغدا بۆ ئەوەی لەسەری بگەنە ڕێککەوتن، بۆیە ھیوادارین بگەنە ڕێککەوتن و کێشەکانی نێوانیان چارە بکرێت."

مەکی باسی لەوەش کرد: "حکوومەتی عێراق گەر بیەوێت لە ڕووی سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەوە عێراق سەقامگیر بێت، پێویستە لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بگاتە ڕێککەوتن و کێشەکانی چارە بکات، چونکە لە ھەر شوێنێکی عێراق کێشە ھەبێت، سەقامگیری نابێت، بەتایبەت لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، بۆیە ناکرێت چیی تر کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بەردەوام بن و پێویستە چارە بکرێن."

kdp -
Top