بەفەرمی کاتی دەوامی فەرمانبەران ڕاگەیاندرا

بەفەرمی کاتی دەوامی فەرمانبەران ڕاگەیاندرا
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کاتی دەوامی فەرمانبەرانەوە چەند بڕیارێکی نوێی بڵاو کردەوە.

سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا کە تێیدا بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 21/7/2019، سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرجەم بەرێوەبەر و فەرمانبەرانی دیوانی سەرۆکایەتییەکە ئەنجامدا و تێیدا چەند ڕێنماییەکی ئاڕاستە کردن.

لە کۆبوونەوەکەدا، پابەندبوونی گشت بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی دیوانی سەرۆكایەتی گشتی هەرێم بەدەوامی فەرمییەوە دووپات کرایەوە.

هەروەها ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە دەوامی فەرمی دیوانی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێم لە كاتژمێر 8ی بەیانی دەست پێ دەکات و لە كاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ كۆتایی پێ دێت.











باسنيوز
Top