کارمەندانی بانکی رانیە بەهۆی دەستوەردانی حزبییەوە مان دەگرن

کارمەندانی بانکی رانیە بەهۆی دەستوەردانی حزبییەوە مان دەگرن
کارمەند و فەرمانبەرانی بانکی رانیە بەهۆی دەستوەردانی مەڵبەندی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کاروباری بانکەکەیان، مان دەگرن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21-7-2019، کارمەندانی بانکی رانیە بەھۆی دەستوەردانی یەکێتی لە دانانی بەڕێوەبەرێکی نوی بۆ بانکەکەیان، دەستیان لەکارکردن ھەڵگرت و مانیان گرت.

یاسین خدر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان رايگەیاند، دوای بەدواداچوون بۆ پرسەکە، بۆیان دەرکەوتووە مەڵبەندی ڕاپەڕینی یەکێتی دەیەوێت کەسێک لە دەرەوەی بانک وەک بەڕێوەبەری بانکەکە دابنێت.

هەروەک یاسین خدر رایگەیاند، کارمەندانی بانکەکە رازی نابن کەسێک لە مەڵبەندی یەکێتییەوە وەک بەڕێوەبەر بۆ بانکەکەین دیاری بکرێت و داوا دەکەن بەڕێوەبەرێک لەناو بانک، دیاری بکرێ.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کرد، کە لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە قسەشیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی کردووە.












باسنيوز
Top