لەماوەی نزیکەی 7 مانگدا سێجار خۆراک بە سەر هاونیشتمانیاندا دابەشکراوە

 لەماوەی نزیکەی 7 مانگدا سێجار خۆراک بە سەر هاونیشتمانیاندا دابەشکراوە
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تەنیا سێجار بەشە خۆراکی مانگانە بە هاونیشتمانیان دراوە، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی بەشی چوارەمی خۆراک دەکەن.

نەوزاد سابیر، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو خۆراکەی دابەشیدەکەین لەگەڵ بەغدا هاوتایە و لەلایەن حکومەتی ناوەندیشەوە بە دوو مانگ جارێک خۆراک دابەش دەکرێت. هەروەها ماددە خۆراکییەکان ماوەی چەند ساڵێکە لە پشکنینەکانی بەغدا و تەندروستی هەرێمی کوردستانیش دەردەچن و کێشەی خۆراکی خراپبوومان نییە."

هەرچەندە چەندین ماددەی خۆراکی لەسەر پسولەی خۆراکی هاونیشتمانییان ناویان هەیە، بەڵام تەنیا شەکر و رۆن و برنج و ئارد دابەش دەکرێت. بەجۆرێک بۆ هەر کەسێک دوو کیلۆ شەکر، لیترێک رۆن و، 9 کیلۆ ئارد دابەش دەکرێت.







رووداو
Top