لەبارەی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان وەزارەتی ئەوقاف ڕوونکردنەوە دەدات

 لەبارەی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان وەزارەتی ئەوقاف ڕوونکردنەوە دەدات
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی ھەرێمی کوردستان، لەبارەی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانەوە چەند زانیارییەکی ئاشکرا کرد.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕاگەیاند: "10 رۆژ پێش جەژن سعوودیە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان رادەگەیەنێت و دیاری دەکات کە ئەو رٍۆژە دەکەوێتە چەندی مانگی زایینی".

باسی لەوەش کرد، تا ئێستا ھیچ ڕۆژێک بەشێوەیەکی فەرمی وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری نەکراوە.







باسنیوز
Top