نزیکەی ٥٠ هاووڵاتیی کورد هەفتەیەکە لە نێوان تورکیا و ئیتاڵیا بێسەروشێونن
فیدراسیۆنى په‌نابه‌رانى سه‌رانسه‌رى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ڕایدەگەیەنێت کە ماوه‌ى هەفتەیەکە نزیکه‌ى ٥٠ هاووڵاتی کورد له ڕێگه‌ى چوونیان بۆ ئیتاڵیا بێسەروشوێنن و هه‌وڵه‌كانیش بۆ دۆزینه‌وه‌یان ده‌ستىپێكردووه.
ڕۆژ عه‌زیز، نوێنەری فدراسیۆنی سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراق لە تورکیا به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه نزیکەی ٥٠ هاووڵاتی کورد كه لە ولاتى تورکیاوە بەرەو وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڕێكه‌وتون تا ئێستا هیچ هەواڵێکیان نییە".
گوتیشى: "قاچاخچییەکان بە کەسوکاری ئه‌و هاووڵاتیانەیان ڕاگه‌یاندووه كه له‌ماوه‌ى یه‌ك دوو ڕۆژدا دەگەنە ئیتاڵیا به‌ڵام تا ئێستا بێ سۆراخ ماونه‌ته‌وه".
ناوبراو دڵنیایی دایه كه‌سوكارى ئه‌و هاووڵاتییه بێسه‌روشوێنانه کە هیچ رووداوێکی نەخوازراو نە لە تورکیا و نە لە دەریای ناوەراست ڕووی نەداوە گوتیشی: "پێده‌چێت له‌لایه‌ن پۆلیسى توركیاوه ده‌ستگیركرابن و له زینداکانی تورکیادا بن".
ئاشکراشیکرد کە ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه و هه‌وڵى پێویست بۆ دیاریكردنى چاره‌نووسى ئه‌و هاووڵاتییانه كردووه.
باسنيوز
