لە هەولێر سیستەمی پاڵاوتنی ئاوی بەكارهاتوو بۆ بەرهەمی كشتوكاڵ جێبەجێ دەكرێت

لە هەولێر سیستەمی پاڵاوتنی ئاوی بەكارهاتوو بۆ بەرهەمی كشتوكاڵ جێبەجێ دەكرێت
بەڕێوەبەری ئاوەڕۆكانی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، پرۆژەی پاككردنەوەی ئاوی بەكارهاتوو سەركەوتوو بووە و بۆ بەرهەمی كشتوكاڵی بەكار دێت.



ئەندازیار سرود عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری ئاوەڕۆكانی هەولێر ڕاگەیاند: ”پرۆژەی پاككردنەوەی ئاوی بەكارهاتوو سەرلەنوێ بەكارهێنانەوەی بۆ بەرهەمی كشتوكاڵ و بوون بە سەرچاوەی داهات ئەنجامی ئەرێنیی هەبووە، وەك سەرەتا پرۆژەكەمان بۆ كەمپی ئاوارەكانی بەحركە دروست كردووە“.



بەڕێوەبەری ئاوەڕۆكانی هەولێر گوتیشی: “پرۆژەكەمان لەگەڵ ڕێكخراوی (بۆردە)ی ئەڵمانی جێبەجێ كرد، شێوەیەكی سروشتییە و بۆ دووبارە بەكارهێنانەوەی ئاوەكە بەكار دێت".



ئەندازیار سروود عەبدولمەجید ئاشكراشی كرد: "بەنیازین و پلانمان هەیە لەگەڵ ڕێكخراوی "سیواس"ی سویسری بەپێی توانا و ئامادەكاریی ئەوان لە چەند شوێنێكی دیكە ئەو پرۆژەیە جێبەجێ بکەین و بەرنامەمان هەیە پەرە بە دووبارە پاڵاوتنی ئاو بۆ بەكارهێنانەوەی لە کەرتی كشتوكاڵ بدەین، ئەوەش تێچوویەكی كەمی دەوێت".


bas news -
Top