"سەردانەکەی سەرکوەزیرانی هەرێم بۆ بەغدا گەشبینی لایەنە سیاسییەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە"
د.ڤیان سه‌برى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق راگه‌یاند: " دواى سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمی کوردستان و شاندى یاوه‌رى بۆ لاى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق و نیشاندانى نیازپاكى حكوومه‌تى هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هەولێر و به‌غدا، زۆربه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان و شه‌قامى عێراقى و ته‌نانه‌ت راگه‌یاندنه‌كانیش زۆر به‌گرنگییه‌وه باسى ئه‌و سه‌ردانه كرا، بۆیه ئێستا زۆرینەى پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان و عێراق به گه‌شبینییه‌وه ده‌ڕواننه ئاینده‌ى سیاسى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا".
راشیگه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه‌ى نێوان شاندى باڵاى هەولێر و به‌غدا باس له چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان كراوه بۆ سه‌رجه‌م مه‌له‌فه‌كان له‌نێویشیاندا بابه‌ته‌كانى نه‌وت وغاز و بودجه و پێشمه‌رگه وناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان".
ناوبراو ئاماژه‌ى به ئه‌وه‌ش كرد" ئەنجامی كۆبوونه‌وه‌كانیش پێكهێنانى دوو لێژنه‌ى ته‌كنیكى بووە كه به‌مزووانه ده‌ستبه‌كار ده‌بن بۆ ده‌ستنیشانكردنى كێشه‌كان و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى گونجاوى هه‌میشه‌یى له ژێر رۆشنایى مادده و بڕگه‌كانى ده‌ستووردا".
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى ئه‌وه‌شى خستەڕوو"هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ئاماده‌ییان نیشانداوه بۆ بنبڕ‌كردنى كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان به‌پێى ده‌ستوور، نه‌ك كێشه‌یه‌ك به‌ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێت و له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌یه‌كى دیكه ده‌ستوور پێشێل بكرێت چونكه ئه‌مه له‌به‌رژه‌وه‌ندى هیچ لایه‌كدا نییه".
bas news -
