"به‌غدا له خه‌رجكردنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد"
یاسین قادر، سه‌رۆكی یه‌كێتی جوتیارانی كوردستانیش ده‌ڵێت: ئه‌و پاره‌یه‌ی تا ئێستا خه‌رج كراوه، ته‌نیا به‌شی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی شارۆچكه‌یه‌كیش ناكات.
له‌كاتێكدا بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی2019 له‌سه‌ر بنه‌مای فرۆشتنی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌رامبه‌ر به 56 دۆلاری ئه‌مریكی خمڵێندرابوو، به‌ڵام به‌درێژایی 6 مانگی رابردوو نرخی نه‌وت له بازاڕی وزه به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به نزیكه‌ی 70 دۆلاری ئه‌مریكی فرۆشراوه، له‌مباره‌شه‌وه ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق پشت‌راست كرده‌وه، كه ده‌كرێت بڕێكی ئه‌و پاره زیاده‌یه بۆ پێدانی مافه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان بكرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق ئه‌مساڵ بڕێكی كه‌می گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی وه‌رگرتووه و پاره‌كه‌ی ده‌كاته 192 ملیار دیناری عێراق، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نیا بڕی 15 ملیار دیناری بۆ جوتیارانی هه‌رێم خه‌رج كراوه، خه‌رج نه‌كردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانیش به هۆكارێكی سیاسی ده‌زانرێت.
k24 -
