لە سلێمانی خواردنگەیەک داخرا
قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا کە تێیدا بڵاوی کردووەتەوە، "لەئەنجامی سەردان وپشكنینە بەردەوامەكانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و بەهۆی سەرپێچی كردن لە رێنماییەكانی تەندروستی هەروەها هەبوونی مێروو لە شوێنی ئامادەكردنی خواردەمەنییەكانیدا، پیتزا و شاورمەی مازوخ لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دادەخرێت".
ڕوونیشکراوەتەوە، لەكاتی سەردانی لێژنەكە دەركەوتووە کە لە شوێنی ئامادەكردنەكاندا خواردنگەی مازوخ ژمارەیەكی زۆر مێرووە زیان بەخشەكان (قالۆنچە)ی هەیە لەگەڵ هەبوونی بڕێك زەڵاتەی خراپبوو كە خاوەنەكەی لە پێچانەوەی خواردنەكان بەری هێناوە.
باسنيوز
