پارەی کارمەندانی ڕۆژی هەڵبژاردن دابەش دەکرێت

پارەی کارمەندانی ڕۆژی هەڵبژاردن دابەش دەکرێت
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی لقی هەولێر، ئاگادارییەکی لەبارەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی ڕۆژی هەڵبژاردن بڵاو کردەوە.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی لقی هەولێر لە ئاگادارییەکدا بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەو کەسانەی کارمەندی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوون، دەتوانن سەردانی فەرمانەگەکەیان بەمەبەستی وەرگرتنی مووچە یاخود کرێ بکەن.

ڕوونیشکراوەتەوە، دوا بەروار بۆ دابەشکردنی ئەم پاداشتە 15ی 8ی 2019ـە دەبێت، بۆیە داوایان لێ دەکات بە زووترین کات سەردانی فەرمانگەکەیان بکەن.

کۆمسیۆن لە ئاگادارییەکەیدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە هیچ کەسێک ناتوانێت لەجێگای کەسێکی ترئەم کرێیە وەربگرێت.

دەقی ئاگادارییەکە:

ئاگاداری سەرجەم ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە لە سنووری پارێزگای هەولێر کارمەندی ڕۆژی دەنگدان بوون، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کەلە(2018/9/30) ئەنجامدرا، تاوەکو ئێستا مووچە(کریێ) یان وەرنەگرتوە، پێویستە بەزووترین کات سەردانی فەرمانگەکەمان بکەن، چونکە دوا بەروار بۆ دابەشکردنی ئەم پاداشتە لە فەرمانگەکەمان (2019/8/15)دەبێت،

وە پێویستە فەرمانبەری ناوبراو یەکێک لەم بەڵگەنامەو کۆپیەکەی لە لابێت وەک: (پاسپۆرت ، کارتی نیشتیمانی ، ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عێراقی، مۆڵەتی شۆفێری ).

تێبینی: هیچ کەسێک ناتوانێت لەجێگای کەسێکی ترئەم کرێیە وەربگرێت.











باسنيوز
Top