پەرلەمانتارێکی پارتی: پۆستی سوپاسالاری عێراق ماف و پشکی پارتییە
به‌یار دۆسكی لەمبارەوە ڕايگەیاند: "پارتی دیموكراتی كوردستان له كابینه‌ی رابردووی حكوومه‌تی عێراقدا سوپاسالار و هاوکات ئەمینداری وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقی به‌ده‌سته‌وه بووه بۆ ئه‌م خوله‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت شیعه‌كان داوای سوپاسالاری عێراق ده‌كه‌ن، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كودستان به مافی خۆی ده‌زانێت و ئێستاش له گفتوگۆ داین بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستە".
راشی گه‌یاند: "هه‌ردوو پۆست مافی خۆمانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و پۆسته‌مان به‌ر نه‌كه‌وت، داوای پۆستی ئه‌منیداری گشتیی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌كه‌ین، له كاتێكدا ئه‌مه بژارده‌ی دووه‌ممان بژارده‌ی یه‌كه‌م هه‌ردوو پۆسته‌كه‌یه".
باسنيوز
