گەشتیارە دەستگیرکراوە کوردەکانی تورکیا چیرۆکی هێرشکردنە سەریان دەگێڕنەوە
یەکێک لەو گەشتیارەی کوردەی لە شاری ترابزۆنی تورکیا هێرشیکرابووە سەر، لە گێڕانەوەی رووداوەکە بە کوردستان24ی راگەیاند، سەرەتا وێنەمان لەگەڵ ئاڵای کوردستان دەگرت و خەڵکی دیکەش هاتن بۆ وێنە گرتن، پیاوێکی بە تەمەن بە قسەی نەشیاو و هێرشکردە سەر من و شەڕەکە گەورە بوو.
راشیگەیاند، دواتر جەندرمە هاتن و بۆ بڵاوەکردن بە خەڵکەکە، تەقایان بە ئاسماندا کرد.
ئەو گەشتیارە کوردانە سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی دەکەن بۆ پاڵپشتی و هاوکاریان، سووریشن لەسەر ئەوەی ئاڵای کوردستان هەمیشە بشەکێننەوە.
K24
