سه‌رۆكی په‌رله‌مان پشتگیری هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له تویته‌ری خۆیه‌وه، به هه‌ردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی بڵاویكردووه‌ته‌وه، پشتگیری هه‌ڵوێستی حكوومه‌ت ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هەڵوێستی حکوومەت لە داکۆکیکردن لە گەشتیارەکان، پاڵپشتی دەستووری و یاسایی هەیە.
رێواز فایه‌ق له تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ئاڵای کوردستان بە یاسای ژمارە 14ی ساڵی 1999 بەئاڵای فەرمی هەرێمەکەمان ناسراوەو،هیچ دەقێکیش لە دەستوری هەمیشەیی ساڵی 2005دا نیە کە هەرێمەکان لە بوونی ئاڵا بێبەش بکات".
به‌هۆی پۆشینی جلوبه‌رگ كه ئاڵای كوردستانی به‌سه‌ره‌وه بووه، ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستان له توركیا، رووبه‌ڕووی هێرشی ره‌گه‌زپه‌رستان بوونه‌وه و به‌هۆیه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی ناڕه‌زایی ده‌كرد.
دوای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمیش، هه‌ر 9 گه‌شتیاره‌كه ئازادكران و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24یش، ئێستا له رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌دان بۆ هه‌رێمی كوردستان.
k24 -
