"لە مانگی ڕەمەزاندا هەر کەسێک بەها بەرز بکاتەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە"
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: ئاشکرایە ئاڵای ھەرێمی کوردستان، ئاڵایەکی دەستوورییە لە ناو عێراقدا و پێشتریش لە فڕۆکەخانەکان و ھۆڵەکانی پێشوازی لە تورکیا دانراوە بۆ پێشوازیکردن لە شاندەکانی ھەرێمی کوردستان.
ههروهها هاتووه: سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ویڕای دەربڕینی نیگەرانی لەو رووداوە، لایەنە پەیوەندییدارەکانی هەرێمی کوردستانیشی راسپارد کە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا قسە بکەن.
دهقی راگهیهندراوهكه:
راگەیهندراوێک لەلایەن گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی دەستگیرکردنی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە تورکیا
لە چەند رۆژی رابردوودا چەند هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان لە شاری ترابزۆنی تورکیا، تووشی پەلاماردان و دەستدرێژی بوونەوە بە هۆی ئەوەی ویستوویانە بە ئاڵای کوردستانەوە وێنە بگرن، دواتر دەستگیركراون و بە نیازن بیاندەنە دادگە.
ئاشکرایە ئاڵای ھەرێمی کوردستان، ئاڵایەکی دەستوورییە لە ناو عێراقدا و پێشتریش لە فڕۆکەخانەکان و ھۆڵەکانی پێشوازی لە تورکیا دانراوە بۆ پێشوازیکردن لە شاندەکانی ھەرێمی کوردستان.
بۆیە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لەو رووداوە، لایەنە پەیوەندییدارەکانی هەرێمی کوردستانیشی راسپارد کە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا قسە بکەن، تا بە زووترین کات گەشتیارانی هەرێمی کوردستان ئازاد بکرێن.
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
kdp -
