دهۆك... کوڕ و کچێک لەسەر کێشەیەكی کۆمەڵایەتی کوژران

دهۆك... کوڕ و کچێک لەسەر کێشەیەكی کۆمەڵایەتی کوژران
گوتەبێژی پۆلیسی دھۆک ئاشکرای كرد کچێک و کوڕێک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەلایەن بنەماڵەی کچەکەوە لە کۆمەڵگەی چرە کوژران.

ھێمن سلێمان گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دھۆک رایگەیاند لە کۆمەڵگەی چرەی سەر بە پارێزگای دھۆک، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ و کوڕێکی تەمەن ٣٠ ساڵ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەلایەن کەسوکاری کچەکەوە کوژران.

گوتیشی دوای رووداوەکە، پۆلیس چووەتە شوێنەكە، تەرمی کچ و کوڕەکەیان گواستووەتەوە بۆ پزیشکی دادی دھۆک.









باسنيوز
Top