بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی
هێرشەکە کاتژمێر 2ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 19-7-2019 بە بۆمب لەڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، کراوەتە سەر سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی لە باکووری ئامرلی.
بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە بووەتە هۆی برینداربوونی چەکدارێکی حەشدی شەعبی و تا ئێستاش نازانرێ لەلایەن کام لایەنەوە ئەنجام دراوە.
ئامرلی شارەدێیەکی کوردستانییە و دەکەوێتە سنووری شاری خورماتوو.
باسنيوز
