ئەرجەنتین حزبێکی نزیک لە ئێران دەخاتە لیستی تیرۆرەوە
رۆژی پێنجشەممە 18-7-2019، حکوومەتی ئەرجەنتین رایگەیاند، کە هەموو سامانی میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی لە وڵاتەکەیدا، سڕ کرا.
جگە لە سڕکردنی سامانەکەی، ئەرجەنتین ئەو میلیشیایەی خستە ناو لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان.
لە ساڵی 1994، تەقینەوەیەک لە سنەترێکی جوولەکە لە بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتین رووی دا و بووە هۆی کوژرانی 85 کەس. حکوومەتی ئەرجەنتین حزبوڵڵا بە ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیە تاوانبار دەکات.
حزبوڵڵای لوبنانی، کە خاوەن میلیشیایەکی بەهێزی چەکدارییە، نوێنەرایەتیی پێکهاتەی شیعەمەزهەب دەکات و حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری ئەو حزبەش چەند جارێک رایگەیاندووە، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران چەک و پارەی حزبەکەی دابین دەکات.
باسنيوز
