ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆن داوایەک ئاراستەی ئاوارە عەرەبەکان دەکات
لە راگەیەندراوێکدا، ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆن داواکە ئاراستەی ئەو ئاوارە عەرەبانە دەکات، کە لە دوای 2013ـەوە پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە و لە هەولێر نیشتەجێن.
هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێویستە ئەو ئاوارە عەرەبانە سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن بۆ نوێکردنەوەی داتاکانیان.
پێویستە ئاوارەکان ناسنامەی باری شارستانی، رەگەزنامە یان کارتی نیشتمانی، کارتی دەنگدان، پسولەی خۆراک و بەڵگەنامەی سەلمێنەری راگوێزران، لەگەڵ خۆیان ببەن.
بەهۆی شەڕی تائیفیی و هەڕەشەی میلیشیا چەکدارییەکان، زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی، کە زۆررینەکان سوننەمەزهەبن، ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون.
باسنيوز
