داقووق... تەقە لە نێوان پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی ڕووی دا
بەپێی زانیارییەکان لەو شەڕەدا ژمارەیەک چەکداری میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کوژران و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون.
شەڕەکە تا ئێستە بەردەوامە و بەو ھۆیەشەوە دۆخی شارەکە تێکچووە و ھاووڵاتیان ترسیان لێ نیشتووە.
لە بارەی ھۆکاری شەڕەکەشەوە، تا ئێستە هیچ زانیارییەك ئاشكرا نەبووە، بەڵام لە شەڕەكەدا تا ئێستە تەنها چەکی کلاشینکۆف و بیکەیسی بەكارهاتووە.
bas news -
