توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانی له قه‌ندیل ده‌ستپێكرد
وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە، فڕۆكه‌كانیان ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی ئاسمانیان لە قەندیل دەستیپێکردووە و چەندین بنکە و باره‌گای پەکەکەیان کردووەتە ئامانج.
لە راگەیه‌ندراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیادا هاتووە، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا دەیان بنکە و کۆگای چەك تەقێندراونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە لە سۆران رایگەیاند؛ تۆپخانە و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە خەستی بنکەکانی پەکەکە لە دەڤەری برادۆست بۆردومان دەکەن.
دوای شكستهێنانی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و باكووری كوردستان گرژییه‌كان گه‌ڕانه‌وه و، به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و بۆردومان و تۆپبارانی سوپای توركیا، ژماره‌یه‌كی زۆری گوند و ئاواییه‌كانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چۆڵكراون.
k24 -
