رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و بێگه‌ر تاڵه‌بانی ده‌ستبه‌كار بوون
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، پۆستی وه‌زیری ناوخۆی له كه‌ریم شنگالی و بێگه‌ر دڵشاد تاڵه‌بانی، پۆستی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی وه‌رگرت.
دوای سوێند خواردنی سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامانی كابینه‌ی نۆیه‌م، پرۆسه‌ی رۆڵڕادهستكردنی وه‌زاره‌ته‌كان به سه‌رپه‌رشتی شه‌عبان شه‌عبان چالی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ستیپێكرد.
ئه‌مڕۆش له درێژه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا، دوایین دوو وه‌زیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوون و به‌م جۆره‌ش ته‌واوی وه‌زیرانی كابینه‌كه، پۆسته‌كانیان وه‌رگرت.
kdp -
