هێزێكی تایبەت رەوانەی باكووری بەسرە كرا

هێزێكی تایبەت رەوانەی باكووری بەسرە كرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزێكی زۆری تایبەت بەرەو باكووری بەسرە بەڕێكەوت، بە مەبەستی دامركاندنەوەی شەڕی نێوان عەشیرەتەكانی ناوچەكە.

ئەمڕۆ لە ناوچەی كەرەمەی سەر بە قەزای هاریسە لە باكووری بەسرە، شەڕێكی گەورەی عەشایەری تەقیەوە، كە پێشتر چەندین جار رووی داوە و بە شێوەیەكی كاتی دامركاندرابووەوە.

هێزە تایبەتەكە بە نیازی دەستگیركردنی ئەو چەكدارانەن كە لە شەڕە عەشایەریەكەی ئەمڕۆدا تەقەیان كردووە و دوژمندارییەكەیان نوێ كردووەتەوە.

جێی باسە تا ئێستە چەند كەسێك بە هۆی پێكدادانەكەی ئەمڕۆ عەشیرەتەكانی بەسرە بوونەتە قوربانی.










باسنيوز
Top