هاوسەرۆكی هەدەپە: نامەكەی ئۆجەلان هیچ كێشەیەكی بۆ دروست نەكردووین
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەناو پەرلەمانی توركیا، سەزایی تەمەللی هاوسەرۆكی هەدەپە، لەبارەی ئەو نامەیەی ئۆجەلانەوە پرسیاریان لێ كرد و ئەویش گوتی "زمانی ئۆجەلان زمانێكی سیاسی و ئایدۆلۆژی و فەلسەفیە، ئەو شێوازی خۆی هەیە، بۆیە پێویستە بە جوانی لە پەیامەكانی تێبگەی. ئۆجەلان لە چوار نامەیدا دەردەكەوێ كە بابەتی زۆر گرنگی لەبارەی توركیاوە باس كردووە و شتی باشی خستووەتە بەردەم. بۆیە ئێمە وەكو هەدەپە لەبارەی نامەكەی ئۆجەلانەوە هیچ كێشەیەكمان بۆ دروست نەبووە و كەسیش تووڕە و زویر نیە".
لێیان پرسی ئایە ئێوە ناچار كراون كە لە نێوان سەلاحەدین دەمیرتاش و ئۆجەلاندا یەكێكیان هەڵبژێرن؟ تەمەللی ئاماژەی دا كە دەمیرتاش خۆی بە جوانی وەڵامی ئەو پرسیارەی داوەتەوە.
باسنيوز
