وەزیری پەروەردە و شاندێکی یەکێتی مامۆستایان کارنامەی وەزارەتی پەروەردەیان تاوتوێ کرد

وەزیری پەروەردە و شاندێکی یەکێتی مامۆستایان کارنامەی وەزارەتی پەروەردەیان تاوتوێ کرد
وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندێکی یەکێتی مامۆستایان کۆبووەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی پەروەردە گەیشتووە، تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/7/2019، ئالان حمەسعید سالح، وەزیری پەروەردە لەگەڵ سەرۆکى یەکێتى مامۆستایان بە وەکالەت و شاندێکى یاوەرى ‌ ‌کۆبووەوە و کارنامەی وەزارەتی پەروەردەیان تاوتوێ کرد.

ڕوونیشکراوەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بە شێوەیەکی گشتی باس له هەندێک ته وەری پەروەردەیی کرا، و ئاماژه درا به کارنامەی وەزارەتی پە روەرده که پێویسته زۆرترین بیروڕای له بارەوه ئاڵوگۆڕ بکرێت.











باسنيوز
Top