لە کەلار 18 تۆن ھێلکە و خۆراکی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناو بران

لە کەلار 18 تۆن ھێلکە و خۆراکی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناو بران
بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کەلار، لەناوبردنی نزیکەی 18 تۆن ھێلکە و خۆراکی خراپ و ماوەبەسەرچووی لەلایەن لێژنەی لەناوبردنی سەر بەلێژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی کەلارەوە ڕاگەیاند.

سیروان حەسەن، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کەلار، ڕايگەیاند: "پاش دەرنەچوونیان لەپشکنین، لەلایەن لێژنەی لەناوبردنی سەر بە لێژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی کەلارەوە، دوو بارھەڵگر ھێلکەی ئێرانی لەناو براوە، کە بریتی بووە لە 609 ھەزار ھێلکە".

گوتیشی: "زیاتر لە یەک تۆن خۆراکی خراپ و ماوەبەسەرچوو کە لەنێو دووکان و مارکێتەکاندا دەستی بەسەردا گیرابوو لەلایەن ھەمان لێژنەوە لەناو براون".

ئاماژەی بەوەش دا، بەپێی ڕێنماییەکان ئێستا ژمارەیەک وڵات ڕێگری دەکەن لە ھاوردەکردنی ھێلکە بۆ وڵاتەکانیان بەھۆی ڤایرۆسەوە، بۆیە ھاوردەکردنی ھێلکەی ئێرانی بۆ سنوورەکە قەدەغە کراوە".










باسنيوز
Top