ئه‌نجومه‌نی شنگال: جموجۆڵی پەکەکە لە شنگال چووه‌ته قۆناغی مه‌ترسیدارەوە
وه‌یس نایف، لەمبارەوە ڕايگەیاند: "په‌که‌که به‌ره‌و رۆژئاوای شه‌نگال و جه‌زیره و گرعوزێر ده‌ڕۆن ته‌واوی خانه‌سۆر له‌ژێر کۆنترۆڵی په‌که‌که دایه و بازگه و چه‌کداری په‌که‌که له شنگال دانراوه و له‌ناو سه‌نته‌ری شه‌نگالیش په‌که‌که هه‌یه و حکوومه‌تی عێراق و حه‌شدی شەعبی چاوپۆشیان لێده‌که‌ن و په‌که‌که و حه‌شد پێکه‌وه هاوکاری و هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه".
ئه‌وه‌شی خسته ڕروو: "دۆخی ناوچه‌که به‌هۆی په‌که‌که‌وه چووه‌ته قۆناغێکی مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌ر به‌غدا نه‌یەته سه‌رخه‌ت، دۆخه‌که له‌وه خراپتر ده‌بێت".
باسنيوز
