ژنێکی کورد لە مەهاباد لەسێدارە درا

ژنێکی کورد لە مەهاباد لەسێدارە درا
حوکمی سێدارەی ژنێکی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی مەهاباد لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی سێدارەی ژنێکی کورد بەناوی "مەلیحە ساڵحیان" لە گرتووخانەی ناوەندیی مەهاباد لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە جێبەجی کراوە.

مەلیحە ساڵحیان خەڵکی میاندواو بووە و بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا حوکمی سێدارەی ٨ هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەکانی ئێران جیبەجێ کراوە.










باسنيوز
Top