تۆپباران و بۆردومان زیاتر لە 130 گوندی دەڤەری برادۆست چۆڵ دەكەن
فه‌رمان، یەكێكە لە جوتیارانی دەڤەری برادۆست، لەگەڵ خانەوادەكەی لە ترسی بۆردومان و تۆپباران ناوچەكەیان جێھشتووە، بەڵام به ناچاری گه‌ڕاونه‌ته‌وه نێو زه‌ویه‌دا چێندراوه‌كه‌یان، جگه له كشتوكاڵ سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی داهاتی نییه. ئەو دەڵێ: "كاتێك ئێران ناوچەكەی تۆپباران كرد ئێمە ھەڵاتین و ناوچەكەمان جێھێشت، دوای تۆپباران گەڕاینەوە سەر رەزو باخەكانمان، چونكە زۆر پێیەوە ماندوو بووین و ناتوانین دەستبەرداریان بین".
ساڵی رابردوو به‌هۆی شەڕی نێوان په‌كه‌كه و توركیا، ھەزار و 342 دۆنم دارستان و ره‌زوباخی جوتیارانی دەڤەری برادۆست سوتا، ئه‌مساڵیش تۆپبارانی ئێران بووه هۆی سوتانی 620 دۆنم له ره‌زوباخی جوتیارانی ناوچەكە.
لەبارەی قەرەبووكردنەوەی جوتیار و گوندنشینان، كرمانج عزەت قایمقامی سۆران بە كوردستان24ی راگەیاند: "بەھۆی كێشە سیاسییەكانی ناوچەكە، زیانی زۆر بەر ھەرێمی كوردستان بە تایبەتی خەڵكی ناوچە سنوورییەكان كەوتووە، بۆیە پێویستە لەسەر ئاستی باڵا داوا لەو وڵاتانە بكرێت كە زیان بە ھەرێمی كوردستان دەگەیەنن، قەرەبووی خەڵكی زیان لێكەوتوو بكەنەوە".
له‌كۆی 263 گوندی شاره‌دێی سیده‌كانی سەر بە قەزای سۆران، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جەنگییەكانی توركیا بۆ سه‌ر پێگه و جموجۆڵه‌كانی په‌كه‌كه 115 گوند چۆڵكراون، دوای تۆپبارانی ناوچه‌كه‌ش له‌لایه‌ن ئێران پێنج گوند چۆڵكراون و 20 گوندی دیكه‌ش مه‌ترسی چۆڵبوونیان له‌سه‌ره. بە به‌راورد به ساڵی رابردوو هاتنی ره‌وەند و ئاژه‌ڵداره‌كان بۆ كوێستانه‌كانی سنووره‌كه بە رێژەی 30% كه‌میكردووه و به هه‌زاران دار به‌ڕوو و مازووش سوتاون.
K24
