وڵاتانی جیهان سەرکۆنەی رووداوەکەی هەولێر دەکەن
وڵاتانی جیهان سەرکۆنەی رووداوەکەی هەولێر دەکەن و هاوسۆزیی خۆیان بۆ کەسوکاری قوربانییەکان نیشان دەدەن.
رۆژی چوارشەممە 17-7-2019، کەسێک لەناو رێستورانتێکی هەولێر تەقەی کرد و بەهۆیەوە دیپلۆماتێکی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر و دوو هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان، گیانیان لەدەست دا.
دوای رووداوەکە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوو بەیاننامەی جیایان دەرکرد و تێیدا جەختیان لە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و دەستگیرکردنی تاوانباران، کردەوە.
دواتر ئاسایشی هەولێر بەیاننامەیەکی دەرکرد و تێیدا رایگەیاند، رێگە نادەن رەوشی ئارام و ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێک بدرێت و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە کردووە و ”تاوانباران بە سزای خۆیان دەگەیەندرێن“.
وڵاتانی جیهان بە دەرکردنی بەیاننامە، سەرکۆنەی رووداوەکەیان کرد و هاوسۆزیی خۆیان بۆ کەسوکاری قوربانییەکان، هەرێمی کوردستان و تورکیا، نیشان دا.
ئەو وڵات و باڵیۆزخانانەی سەرکۆنەی رووداوەکەیان کرد:
- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا
- سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ تورکیا
- باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا
- باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق
- وەزارەتی دەرەوەی عێراق
- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
- نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق
- وەزارەتی دەرەوەی ئوردن
- وەزارەتی دەرەوەی قەتەر
- وەزارەتی دەرەوەی ئێران
- حکوومەتی قوبرسی تورکی
- حکوومەتی بەریتانیا
- ئیئتیلافی نیشتمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا
باسنيوز
