محه‌مه‌د حەلبووسی رووداوى ته‌قه‌كردنه‌كه سەركۆنە دەكات
محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە تویتێكدا ھێرشەكەی ھەولێری سەركۆنە كردووە و نووسیویه‌تی: "بە توندی ھێرشەكەی سەر دیپلۆماتكارە توركییەكان سەركۆنە دەكەم، سەرەخۆشی ئاراستەی ئەوانە دەكەم كە لە ھێرشەكەدا گیانیان لەدەستداوە و داوای شیفای بە پەلە بۆ برینداران دەكەم".
حەلبووسی ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو ھێرشە تیرۆریستییە ئاسایشی عێراق و سەروەرییەكەی و سەقامگیری ھەرێمی كوردستانی كردووەتە ئامانج.
داواش دەكات، رێوشوێنە ئەمنییەكان توند بكرێن و ئەو كەسانە دەستگیر بكرێن كە لە پشت كارەكەوەن، ناسنامەكانیان ئاشكرا بكرێت و سزا بدرێن.
دوێنێ چوارشه‌ممه، 17ی ته‌ممووزی 2019، له رووداوێكی ته‌قه‌كردن له رێستورانتێكی شاری هه‌ولێر، كارمه‌ندێكی كۆنسوڵخانه‌ی توركیا و دوو هاووڵاتی كورد گیانییان له‌ده‌ستدا.
باسنيوز
