روونکردنەوەیەك له مه‌تين دلۆڤان بارزانى-یەوە

روونکردنەوەیەك له مه‌تين دلۆڤان بارزانى-یەوە


ئه‌مڕۆ له‌ كاتى ڕووداوى ته‌قه‌كردن له‌ ڕێستوڕانتێكى هه‌ولێر، من و چه‌ند هاوڕێيه‌كيش وه‌ك ده‌يان هاووڵاتيى تر بۆ خواردنى نيوه‌ڕۆ له‌وێ بووين. سوپاس بۆ خوا كه‌ هه‌موومان سه‌لامه‌ت بووين و به‌رنه‌كه‌وتين، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ كه‌سى تر به‌ركه‌وتن و بوونه‌ قوربانى.

دياره‌ هه‌ندێ كه‌ناڵى نابه‌رپرسى ڕاگه‌ياندن، هه‌بوونى منيان له‌وێ قۆستۆته‌وه‌ و بۆ مه‌رامى تر هه‌واڵى بێبنه‌مايان له‌سه‌ر نووسيوه‌. لێره‌وه‌ ڕايده‌گه‌يه‌نم كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م كه‌يسه‌ په‌نا بۆ ياسا ده‌به‌م و داواى ياسايى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵانه‌ تۆمار ده‌كه‌م.

خوا كوردستان بپارێزێت..

مه‌تين دلۆڤان بارزانى
Top