سۆران.. گەنجێک لە كاتی مه‌له‌كردن له‌ رووباردا خنکا

سۆران.. گەنجێک لە كاتی مه‌له‌كردن له‌ رووباردا خنکا
له‌ گوندی كونه‌ماری هاودیان، هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 21 ساڵ له‌ كاتی مه‌له‌كردندا خنكا.

به‌رگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند، تیمەکانی مەلەوانی مێرگەسۆر و سۆران و بنکەی بەرگری شارستانی مەزنێ و سۆران گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی حاڵه‌ته‌كه‌.

راشیگه‌یاند، هاووڵاتی سالار خه‌سرۆ ته‌مه‌ن 21 ساڵ له‌ كاتی مه‌له‌كردندا له‌ ئاوی گونده‌كه‌ ژیانی له‌ده‌ستدا و دوای نزیكه‌ی كاتژمێرێك تیمه‌كان توانیان ته‌رمی بدۆزنه‌وه‌.

k34 -
Top