هه‌ولێر و به‌غدا چه‌ند لێژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان پێكده‌هێنن

هه‌ولێر و به‌غدا چه‌ند لێژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان پێكده‌هێنن
هەولێر و بەغدا لە هەوڵی دەسپێکردنی گفتوگۆدان بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوانیان، کە جێبەجێکردنی دەستوور چارەسەری بنەرەتی کێشەکانی هەردوولایە.

له‌كاتێكیشدا كه‌ یەکێك لە مادەکانی دەستوور مادەی 140ـە، کە تایبەتە بە چارەسەری کێشەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، محیەدین حەسەن، ئەندامی لێژنەی ناوچە کوردستانیەکان داوای گۆرێنی سەرۆکی لیژنەی مادەی 140 و کاراکردنەوەی ئەو لێژنەیە دەکات دەڵێت: دەبێت سەرۆکی لیژنەکە یەکێك بێت لە وەزیرەکانی حکوومەت، نەك پەرلەمانتارێك سەرۆکی ئەو لێژنەیە بێت.

هاوكات مادەی 140 كه‌ دەبووایه‌ لە کۆتای ساڵی 2006 جێبەجێ بکرایە، بەڵام حکوومەتی عێراق بە رێگەی جۆراوجۆر ئاستەنگی بۆ جێبەجێکردنی ئەو مادەیه‌ دروستکردوە, به‌گوێره‌ی دەستووری عێراقی فیدراڵيش جێبەجێکردنی ئەو مادەیە لە دەستەڵاتی حکوومەتی عێراقە. له‌مباره‌شه‌وه‌ رێبین رەسوڵ، پسپۆری دەستووری لەمپەرەکانی جێبەجێ نەکردنی ئەو مادەیە ئاشکرا دەکات دەڵێت: مادەی 140 سێ لایەن هۆکارن کە رێگە نادرێت جێبەجێ بکرێن.

له‌ یه‌كه‌مین سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی کابینەی نۆیەمی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا, گفتوگۆ لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق كرا و باس لە دەسپێکردنی چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا.


k24 -
Top